ئه‌مریکاگرنگترین

دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان، ئەستێرەیەکی بەڕازیل بانگهێشتی هەڵبژادەکە کرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕازیل دوای ماوەیەکی زۆر ئەستێرەیەکی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی دەکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی لە یەکێتی تۆپی پێ ئەو وڵاتە، نێیمار دا سیلڤا یەکێک دەبێ لە بژاردەکانی دۆریڤاڵ سیلڤیسترێی راهێنەر بۆ هێڵی پێشەوە.

بانگهێشتکردنەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی سامبا دوای 17 مانگ دێت لە دابڕانی ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا لە میانی یارییەکی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئوروگوای لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023.

بەڕازیل بە سەرکردایەتی نێیمار لە 21 و 26ی مارسی داهاتوو دوو یاریی ئەنجامدەدەن بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.
لیستی بانگهێشتکراوەکان بۆ دوو یاریی داهاتوو:


نێیمار دوای گەڕانەوەی لە هیلالی سعوودیەوە بۆ سانتۆسی یاریی منداڵیی، توانیویەتی بەشێک لە ئاستی خۆی پێشکەشبکاتەوە بە ئومێدی گەڕانەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا. بەڵام لە نوێترین لێدوانی فەرمییدا یانە کەتەلۆنییەکە رەتیکردەوە نێیمار لە پلانەکانیاندا بوونی هەبێت.

لێدوانی فەرمی بارسێلۆنا لەبارەی دەنگۆیەکانی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانە کەتەلۆنییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button