ئینگلتەرا

سێ بژاردەی سەرەکی مانچێستەر یونایتد بۆ جێگرەوەی ئامۆریم دیاریی کران

Yariga App

یاریگا –

لە ئەگەری دوورخستنەوەی رۆبن ئامۆریم لە ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر تۆنایتد، سێ بژاردە بۆ جێگرتنەوەی ئەرکەکەی دەستنیشان کران.

لەگەڵ بەردەوامی ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتدد و زیادبوونی رەخنەکان لە ئاستی روبن ئامۆریم، پێدەچێت دەستەی کارگێڕی یانەکە بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت. بەگوێڕەی راپۆرتێکی تیم تۆک، سێ راهێنەری ناسراو بە ناوەکانی یواخیم لۆو، جولیان لۆپێتیگی و ماسیمیلیانۆ ئالێگری بە بژاردەی سەرەکی یونایتد دادەنرێت لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئامۆریم لە ئەرکەکەی.

یواخیم لۆو یەکێکە لە راهێنەرە بەئەزموونەکانی ئەم لیستە. لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نازناوی مۆندیالی 2014ی بەدەستهێنا و بە شێوازی یاریکردنی هێرشبەری ناسراوە. بەڵام لۆو ماوەی چەند ساڵێکە لە تۆپی پێی دوورکەوتووەتەوە و دیار نییە کە ئایا دەتوانێت بە خێرایی خۆی لەگەڵ فشارەکانی پرێمەرلیگدا بگونجێنێت یان نا.

پێچەوانەی ئاستە خراپەکەی لە ریال مەدرید، لۆپتیگی لە سێڤیا درەوشایەوە و لەگەڵ ئەم تیپە ناسناوی یۆرۆپالیگی 2020ـی بەدەست هێنا. هەروەها بۆ ماوەی نیو وەرز راهێنەرایەتی وێستهامی کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە وازی لە تیپەکەی هێنا.

ئالێگری کە پێنج نازناوی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێناوە، زیاتر لە دوو بژاردەکەی تر ئەنجامەکانی باشتر بوون. بەڵام لە وەرزەکانی رابردوودا رەخنەی توندی لە تاکتیکەکانی گیراوە و روون نییە کە ئایا دەتوانێت تۆپی پێی سەرنجڕاکێش پێشکەش بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بکات یان نا. ئیدارەی مانچێستەر یونایتد تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە، بەڵام ئەگەر ئامۆریم لە سەرکردایەتیکردنی تیپەکە دووربخرێتەوە، ئەگەری زۆرە یەکێک لەو سێ راهێنەرە لەسەر کورسی یەدەگی ئۆڵدترافۆرد دابنیشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button