
یاریگا –
براهیم دیاز شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی بەناوی خۆی وەکو بڕاندێکی بازرگانی تۆمارکردووە، لەمەدوا مافی بەکارهێنانی ئاهەنگگێڕانەکەی تەنیا بۆ خۆی پارێزراوە.
تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، براهیم دیاز یاریزانی مەغریبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی خۆی بەفەرمی وەکو براندێکی بازرگانی تۆمارکردووە و مافی بەکارهێنانی ئەو ئاهەنگگێڕانە تەنیا بۆ خۆی پارێزراوە.
هێرشبەرە 25 ساڵانەکە دوای تۆمارکردنی زۆربەی گۆڵەکانی هەردوو دەستەکانی دەکاتەوە، وەکو هێمایەک بۆ سەرسوڕمان و تێنەگەیشتن لەوەی کە چی روودەدات، کە لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵێکی کرد و بە هەمان شێواز ئاهەنگی گێڕا.