ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لێدوانی فەرمی بارسێلۆنا لەبارەی دەنگۆیەکانی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانە کەتەلۆنییەکە

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ رەتیدەکاتەوە هەوڵی گەڕانەوەی نێێمار داسێلڤا بدەن و دەڵێت ‘نێێمار لە پلانەکانی ئێمەدا نییە و پێویست ناکات ئەویش بیر لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بکاتەوە’.

دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی TNTـی بەڕازیلی لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی نێیمار داسیلڤا بۆ ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە دەڵێت :’نێیمار دیاردەیەک بوو لێرەوە تێپەڕی، ئەوەی بەدەستیهێنا بەدەستیهێنا، ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بیر لە نێیمار بکاتەوە، وابزانم بۆ نێیماریش گونجاو نییە بیر لە گەڕانەوەی بکاتەوە’.

هەروەها دیکۆ دەشڵێت :’روون و ئاشکرایە نێێمار یاریزانێکی گرنگە، بەڵام گەڕانەوەی نێیمار بەهیچ شێوەیەک لە پلانی یانەکەماندا نییە، پێش هەموو شتێک نێیمار پێویستی بەوەیە جارێکی دیکە دڵخۆش بێت، لەم کاتەدا هیچ شوێنێک لە بەڕازیل بۆ نێیمار باشتر نییە، لە سانتۆس یاریی دەکات کە یانەی خۆیەتی، من پشتیوانی دەکەم، هیوادارم دڵخۆش بێت چونکە هەڵبژاردەی بەڕازیل پێویستی بەو یاریزانەیە، هەرکەسێک حەزی لە سەیرکردنی یاریی تۆپی پێ هەبێت پێویستی بەوەیە نێیمار بەدڵخۆشی ببینێت’.

رۆژی دووشەممەی رابردوو رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا دەیەوێت نێیمار بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

نێیمار (33 ساڵان) لە سەرەتای ئەمساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد لە هیلالی سعوودییەوە روویکردە ریزەکانی سانتۆسی بەڕازیلی، کە لەوەتەی گەڕاوەتەوە سانتۆس لە حەفت یاری سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی بە درێسی یانە بەڕازیلییەکە کردووە.

نێیمار هاوینی 2017 بە گرێبەستێکی پێوانەیی بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە روویکردە ریزەکانی پاریس سانجێرمان، کە بە درێسی بلاوگرانا لە 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئەسیستی کرد و نۆ نازناوی بەدەستهێنا کە یەکێکیان نازناوی چامپیۆنزلیگی 2015 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button