ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نۆیەر بەهۆی پێکانێکی سەیر لە یاری گەڕانەوە دادەبڕێت!

Yariga App

رەنگە مانوێل نۆیەر نەتوانێت لە یاری گەڕانەوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر لیڤەرکوسن یاری بکات پاش ئەوەی تووشی پێکان هات لە کاتی ئاهەنگگێڕان بۆ یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەی.

نۆیەری 38 ساڵ لەدوای گۆڵەکەی جەمال موسیالا لە کاتی راکردن بۆ دەربڕینی خۆشیی گۆڵەکە خۆی تووشی پێکانی ماسولکە کرد.

بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان چاوەڕواندەکرێت ماوەی مانگێک لە یاریگاکان داببڕێت. بەوەش لە یاری گەڕانەوە و گریمانەی چارەگی کۆتایی دادەبڕێت، ئەمە جگە لە چوار یاری بۆندزلیگا.

بایەرن 3-0 یارییەکەی بردەوە و ئەرکی خۆی بۆ یاری هەفتەی داهاتوو ئاسانکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button