ئاسیاگرنگترین

جامی عەرەب و مۆندیالی ژێر 17 ساڵان لە وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەدەچێت

فیفا بڕیارەکانی دەرکردووە

Yariga App

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ رێکەوتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ژێر 17 ساڵان و جامی عەرەبی لە قەتەڕ ئاشکراکرد.

هەردوو پاڵەوانیەتییەکە لە قەتەڕ بەڕێوەدەچن، مۆندیالی ژێر 17 ساڵان لە 3ی نۆڤێمبەر/تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و جامی عەرەبیش لە 1ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکەن.

بڕیارە پێنج مۆندیالی داهاتووی ژێر 17 ساڵان لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای رێکخستنی مۆندیالێکی سەرکەوتوو لە ساڵی 2022.

مۆندیالی ژێر 17 ساڵان دەبێتە پاڵەوانیەتییەکی ساڵانە و تاوەکو ساڵی 2029 لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت. لەلایەکی دیکەوە، جامی عەرەب بۆ وەشانەکانی 2025، 2029 و 2033 لە قەتەڕ دەکرێت.

ئەمساڵ 48 هەڵبژاردە بەشداری لە مۆندیالی ژێر 17 ساڵان دەکەن، پاڵەوانیەتییەکە لە ماوەی 25 رۆژدا دەکرێت و 104 یاریی بەڕێوەدەچن.

ئەمە دووەمجارە قەتەڕ میوانداری جامی عەرەب دەکات، لە ساڵی 2021 پاڵەوانیەتییەکە بەبەشداری 16 هەڵبژاردەی بەڕێوەچوو و بە پاڵەوانیەتییەکی سەرکەوتوو وەسفکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button