ئینگلتەراگرنگترین

بەریتانیا ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دەستپێکردووە

سەرۆکوەزیران بە تەواوی پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەریتانیا دەیەوێت میوانداری مۆندیالی خانمانی 2035 بکات و تەواوی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، باکووری ئایرلاند، سکۆتلاند و وەیڵز بەیەکەوە فایڵی میوانداریکردنی مۆندیالی خانمان ئامادە دەکەن. کۆمەڵەی گشتی فیفا روونیکردووەتەوە، پاڵەوانیەتییەکە لە ئەوروپا یاخود ئەفریقا دەکرێت و بەریتانیا دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا میوانداری پاڵەوانیەتییەکە بکات.

وەشانی داهاتووی مۆندیالی خانمان لە ساڵی 2027 لە بەڕازیل دەکرێت، پێشبینی دەکرێت مۆندیالی 2031یش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز، ئینگلتەرا هەموو هەوڵێک بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی خانمانی 2035 دەدات و پێدەچێت ئەفریقای باشوور رکابەری بکات.

کێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی بابەتەکە راگەیاند

تۆپی پێ بەردەوام لە چەقی ناسنامەی وڵاتەکەمان دەمێنێتەوە. خۆم لە رۆژەکانی کۆتایی هەفتە، زۆربەی کات تۆپی پێ دەکەم، چونکە تۆپی پێ کۆمەڵگاکان لەیەکتر نزیکدەکاتەوە. زۆر شانازی بە میوانداریکردنی یۆرۆی خانمانی ساڵی 2022 دەکەین، چونکە نەوەی نوێی کچانی ئێمەی هۆشیارکردەوە و جیا لەمەش، قازانجەکی ئابووری هەیە. بە تەواوی پاڵپشتی هەوڵەکانی یەکێتیی تۆپی پێ دەکەین.

پێویستە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ، وڵاتان فایڵی خۆیان پێشکەشی فیفا بکەن و ساڵی داهاتوو ناوی وڵاتی میوانداری ئاشکرا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button