
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا سزایەکی قورسی بەسەر پاولۆ فۆنسێکا سەپاند لەپای ئەو هەڵسوکەوتەی لە یاریی رابردووی یانەکەیان بەرامبەر ناوبژیوان نواندی.
لە میانی هەفتەی 24ی خولی فەڕەنسی لیۆن بە راهێنەرایەتی فۆنسێکا میوانداریی برێست کرد و 2-1 لە میوانەکەی بردەوە.
هەڵچوونی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە دوای ئەوە هات لە خولەکی زیادکراوی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ برێست هەژمارکرد. پێش ئەوەی تەماشای ڤار بکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکە، فۆنسێکا بە رووی ناوبژیوانەکەدا دەتەقێتەوە و پێی دەڵێ “ئەمە شەرمە، ئەمە ئەوپەڕی شەرمەزارییە”
ئەگەرچی ناوبژیوان دواتر لێدانە سزاکەی هەژمار نەکرد، بەڵام کارتی سوور بە رووی راهێنەرەکەی لیۆندا بەرزکردەوە. دواتریش سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە بە توندی سزادەدرێت.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە فەڕەنسیەکان، پاولۆ بۆ 9 مانگ سڕدەکرێت. بەجۆرێک تا 15ی سێپتەمبەر چ پێش یاخود دوای یارییەکان ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی لێ قەدەخە دەکرێت. ئەوە و هەروەها تا 30 نۆڤێمبەری ئەم ساڵ ناتوانی بچێتە سەر کورسی راهێنەر لە کاتی یارییەکاندا.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Paulo Fonseca has been suspended for 9 MONTHS by the LFP for his actions towards the officials. 😱
(Source: LFP) pic.twitter.com/Qov5ONjfKL
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 5, 2025