ئیتاڵیاگرنگترین

نوێنەرەکانی لووکمان لەگەڵ کڕیارەکانی ئەو یاریزانەدا چوونەتە گفتوگۆ

Yariga App

یاریگا –

وادیارە رۆیشتنی ئادێمۆلا لووکمان لە یانەی ئاتاڵانتا یەکلایی بووەتەوە بۆیە لە ئێستاوە نوێنەرانی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە خوازیارەکانیدا چوونەتە گفتوگۆوە.

ئەم وەرزە پەیوەندیی نێوان گاسپەرینی راهێنەر و یاریزانە نەیجیریەکە لە باشترین حاڵەتی خۆیدا نییە، ئەوە بەتایبەت لەدوای یارییەکەی ئاتاڵانتا و کڵەب بروج هەستپێکرا کاتێک راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە هێرشی توندی کردە سەر لووکمان بەهۆی ئەو لێدانە سزایەی لە یارییەکەدا لەدەستیدا و یانەکەی ماڵئاوایی کردگاسپەرینی ئادێمۆلای بە یەکێک لە خراپترین جێبەجێکارانی مێژووی تۆپی پێ وەسفکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە TBRی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، نوێنەرانی ئەستێرە ئەفریقیەکە لە ئێستاوە بۆ گواستنەوەکانی هاوینە خۆیان ئامادەدەکەن و لەگەڵ چەند یانەیەکیش چوونەتە گفتوگۆوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە سەرجەم یانە خوازیارییەکانی لووکمان لە ئینگلتەران. گفتوگۆکانیش لەگەڵ یانەکانی وەک ئارسیناڵ، ئاستۆن ڤیلا، نیوکاسڵ و تۆتنهام.

لووکمان لە 27 یاریی خولی ئیتاڵی لەم وەرزە 21 جار بەشداریکردووە، بە رێژەی کەمتر لە 72 خولەک بۆ هەر یارییەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button