گرنگترینیۆرۆپالیگ

مانچێستەر یونایتد دوو یاریزنێکی گرنگی لەدەست دا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە کاتێکی هەستیاردا دوو یاریزانی تووشی پێکان هاتن.

سبەی شەو مان یونایتد بۆ یاریی چوونی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ دەبنە میوانی ریال سۆسیداد.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆرتس، هەریەکە لە هاری ماگوایەر و مانوێل ئوگارتێ لە راهێنانەکان تووشی پێکان بوونە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا باس لە ئاستی پێکانی ئەو دوو یاریزانە کراوە بەوەی پێکانەکانیان سووکە و لە یاریی رابردوویان لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا تووشیان بووە. بەڵام ئەمڕۆ بەشە راهێنانەکانیان ئەنجام نەداوە. بەوەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یارییەکەی سۆسیداد ئامادەنابن.

یۆرۆپالیگ تاکە هیوای ئەم وەرزەی روبن ئامۆریم و یاریزانەکانیەتی بۆی بجەنگن، بەوپێیەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکانیتری ناوخۆیی بێ ئومێد بوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button