چامپیۆنزلیگگرنگترین

بە بەڵگە؛ گۆڵەکەی براهیم دیاز دروستبوو یان ڤینیسیوس جونیۆر ئۆفساید بوو؟

Yariga App

یاریگا –

گۆڵەکەی براهیم دیاز بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دروستبووە و ئۆفساید نەبووە، کە ئەو گۆڵە لە دێربی مەدرید مقۆ مقۆیەکی زۆری دروستکرد.

هەژماری ئارکیڤۆ ڤار کە تایبەتە بە وردبینیکردن لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان و ڤار، ئاشکرایکردووە گۆڵەکەی براهیم دیاز بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دروستبوو، چونکە ڤینیسیوس جونیۆر هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گۆشەی بینینی یان ئۆبلاک نەکرد.

ئارکیڤۆ ڤار لەبارەی گۆڵەکەی دیاز نووسیویەتی :’گۆڵەکەی دیاز دروستبوو، چونکە ڤینیسیوس لە شوێنێک وەستابوو هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گۆشەی بینینی یان ئۆبلاک نەبوو، گۆڵپارێزەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر بە روونی تۆپەکەی لێ دیار بوو، بۆیە دوای گۆڵەکەش ناڕەزایەتی دەرنەبڕی’.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەراوردی گۆڵەکەی دیازی بە گۆڵێکی وەرزی رابردووی ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، کە بە هەمان شێوە کاتێک ساڤیچ گۆڵی کرد یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئۆفساید بوو، بەڵام ئەو گۆڵەی ئاتلێتیکۆ هەژمارکرا.

ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە، کە براهیم دیاز و رۆدریگۆ هەردوو گۆڵەکەی مێرەنگیان کرد و جولیان ئالڤارێزیش گۆڵەکەی رۆخی بلانکۆسی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button