ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی تێر شتیگن بۆ یاریکردن یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن لە گەڕانەوەی بۆ یاریکردن نزیک بووەتەوە، چاکبوونەوەی پێکانەکەی لەو ماوەیەی پێشبینی دەکرا کەمتر دەخایەنێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لەسەر وەرگرتنی چارەسەرییەکانی بەردەوامە و دوو هەفتەیە دەستی بە مەشق و راهێنانە سەرەتاییەکانی کردووەتەوە، کە رۆژی 22ـی سیثتێمبەری ساڵی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکانێکی قورس بوو، نەشتەرگەریی بۆ کرا.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، تێرشتیگن و پزیشکەکانی و بارسێلۆنا نایانەوێت بەهیچ شێوەیەک پەلە لە گەڕانەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بکەن، هەفتانە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە پشکنینی بۆ دەکرێت، بەگوێرەی پشکنینەکان هەست دەکرێت بەرەوپێشچوونێکی باش لە چاکبوونەوەی شتیگن هەیە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

تێرشتیگن لەبارەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، دەڵێت :’کار بۆ ئەوە دەکەین پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بگەڕێمەوە یاریکردن، بەڵام هیچ شتێک دیار نییە’.

تێرشتیگن کە لەم وەرزە تەنیا دوای ئەنجامدانی شەش یاریی تووشی پێکان بوو، دوو مانگ پێش ئەوەی کۆتایی بەم وەرزە بێت دەگەڕێتەوە یاریگاکان، کۆتایی مانگی مارس/ئادار دەگەڕێتەوە لیستی یاریزانانی هانزی فلیک، دوو هەفتەیە گەڕاوەتەوە سەر لاکێشەی سەوز و بەمزووانە خشتەیەکی تایبەتی راهێنان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button