ئیسپانیا
گریزمان باشترین یاریزانی ریال مەدرید دەستنیشان دەکات

یاریگا –
ئاتوانی گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، باشترین یاریزانی ریال مەدرید دیاری دەکات.
گریزمان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ DAZN لە نێوان کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی، رۆدریگۆ گۆس و ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، دڵخوازترین یاریزانی خۆی دەستنیشان دەکات.
پرسیارێکی قورسە، چونکە کیلیان هاوڕێمە، چێژم لە یاریکردن لەگەڵی وەرگرتووە و بەیەکەوە مۆندیالمان بەدەستهێناوە. ڤینیسیۆس هەمیشە دەتبڕێت و زۆر مەترسیدارە، بڕینەکانیم بەدڵە.
بەڵام زیاتر رۆدریگۆم بەدڵە، یاریزانێکی زۆر زیرەکە، زۆر ئارامە. گرنگ نییە لە کوێ یاری دەکات، چەپ، راست یان ناوەڕاست، هەمیشە 100% ئاستی خۆی پێشکەش دەکات.
¿Mbappé, Rodrygo o Vini?
Griezmann tiene una debilidad… 🔥 pic.twitter.com/K68xp0QSoD
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) March 4, 2025