راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئیتیفاق VS دهۆک؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کاتژمێر 11:00 لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک لە یاریگای عەبدوڵا ئەلدەبل لە شاری دەمام لە سعوودیە دەبێتە میوانی ئیتیفاقی سعوودی.

دەستەیەکی ناوبژیوانی عومانی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە راسپێردراون، یەحیا بلووشی ناوبژیوانی عومانی یارییەکە بەڕێوە دەبات.

Image

هەریەکە لە محەمەد سەعید و رێباز رەحیم عەلی موحسین بۆ ئەم یارییە گەشتی سعوودییەیان نەکردووە، تەواوی یاریزانەکانی دیکەی دهۆک ئامادەن بۆ یارییەکە. دەیان هاندەر گەشتی سعوودییەیان کردووە بۆ ئەوەی لەناو یاریگا هانی هەڵۆیەکانی چیا بدەن، کە دوێنێ یاریزانانی دهۆک بە ئامادەبوونی هاندەران دوایین مەشق و راهێنانیان بۆ یارییەکە کرد.

یانەی ئیتیفاق بۆ یارییەکەی ئەمشەو سێ هەزار درێسی بۆ هاندەرانی دابینکردووە، بۆ ئەوەی لە یارییەکە لەکاتی هاندانی یانەکەیان بیپۆشن، بەشێک لە بلیتەکانی یارییەکەش پێش یارییەکە بەخۆڕایی بە هاندەران دەبەخشرێت.

راهێنەری یانەی دهۆک: ٪100 بۆ یارییەکە ئامادەین

مەسعود میرال راهێنەری یانەی دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دەڵێت :’یاریزانەکانمان بە تەواوەتی بۆ یارییەکە ئامادەین، ٪100 بۆ یارییەکە ئامادەین، وەکو هەر یارییەکی دیکە خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە کردووە، ئێمە لە دهۆکەوە خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە کردووە، ئەو یاریزانانەی شایستەن ئەوان لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە دەبن.

راهێنەرەکەی دهۆک لەبارەی خۆگونجاندنی یاریزانەکان لەگەڵ بەڕۆژووبوون، دەڵێت :’من 19 ساڵە راهێنەرم دەزانم چۆن پلانەکانی خۆم لەگەڵ مانگی رەمەزان دەگونجێنم’.

May be an image of 2 people, beard and text

سەرۆکی یانەی دهۆک: ئامانجمانە بۆیەکەمجار لە مێژوودا بگەینە یاریی کۆتایی

عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک پێش یارییەکەی ئیتیفاق دەڵێت :’سوپاسی یانەی ئیتیفاق دەکەین بۆ ئەو میوانداریکردنەیان، ئێمە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیتیفاق ئامادەین،ئێمە چاوەڕێی ئەوەین بۆیەکەمجار لە مێژوودا بگەینە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ئەم یارییە قورسترین یاریی یانەی دهۆک دەبێت، چونکە ئیتیفاق خاوەنی چەندان یاریزانی دانسقەیە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

دهۆک: محەمەد ساڵح، سیابەند عەگید، لوکاس مۆزیس، هێنریک تورسی، بەیار ئەبوبەکر، زانا عەلی، هاروون ئەحمەد، پیتەر گورگیس، کەریم دەروێش، پەشەنگ عەبدوڵا، مارلۆن سانتۆس.

ئیتیفاق: ماریک رۆداک، رازی عوتەیبی، جاک هێندری، عەبدوڵا خەتیب، عەبدوڵا مادۆ، جواو کۆستا، ئەلڤارۆ میدران، موختار عەلی، ڤیتینیۆ، جیۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، تۆکۆ ئیکامبی.

بابەتی زیاتر

Back to top button