ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێکانێکی سەخت، ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد، لویس هۆڵ کۆتایی هات.

نویکاسڵ یونایتد بڵاویکردووەتەوە، لویس هۆڵ، بەرگریکاری یانەکە ئێسکی پێی شکاوە، بەو هۆیە لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزە بێبەش دەبێت و وەرزی 2024/25 بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە.

یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش تەواوکردنی رێکارە پزیشکییەکان بەم زووانە نەشتەرگەری بۆ بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە دەکرێت.

هۆڵ یەکێکە لە بەتواناترین بەرگریکارەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بەتەواوی شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی هێدی هاوی راهێنەری یانەکە کردووەتەوە. پێکانە سەختەکەی گورزێکی کوشندەیە بۆ یانەکە.

هۆڵ لەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 34 یاریی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 2,661′ خولەک یاری کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

Back to top button