ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆدریگۆ نهێنی گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی ئاشکرا دەکات

"گۆڵەکە بە سوتفە نەبوو"

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ لە دێربی مەدرید گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و نهێنی گۆڵەکەش ئاشکرا دەکات.

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە.

رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی هەر لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 4 لەڕێگەی پاسێکی فێدێریکۆ ڤالڤێردی گۆڵێکی نایابی بۆ ریال مەدرید کرد. پاش یارییەکەش نهێنی گۆڵەکەی ئاشکراکرد.

هێرشبەرە لاوەکەی مێرێنگی لەبارەی گۆڵەکەی دەڵێت؛

گۆڵەکە بە سوتفە نەبوو، پێشتر لە مەشقەکان کارمان لەسەری کردبوو.

رۆدریگۆ لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یاریزانێکی گرنگی ئانچێلۆتییە، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 38 یاریی بەشداریی 21 گۆڵی کردووە. 13 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button