چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە یاریی كۆتایی پێشوەختدا پاریس سانجێرمان پێشەنگی لیگ وەن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول پێشەنگی پرێمەرلیگ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارك دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەدا هەردوو یانە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و پاریس سانجێرمان 22 یارییە لەسەر یەك تووشی شكست نەبووە.

لیڤەرپوول هەرچەندە بە پێشەنگی قۆناخی خول – كۆمەڵەكان خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە بەڵام لەو قۆناخەدا رووبەرووی ركابەرێكی بەهێز كە پاریس سانجێرمانە دەبێتەوە.

یانەكەی پایتەختی فەڕەنسا لە ریزبەندی 15ی قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا بوو لە یاریی پاشكۆدا رووبەرووی برێست بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 10-0 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

لەم وەرزەی لیگ وەندا پاریس سانجێرمان 24 یاریی كردووە و لە 19 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و هیچ یارییەك نەدۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لیگ وەن دێت و بو جیاوازی سیازدە خاڵ لە پێش مارسیلیای دووەمەوەیە.

لە بەرامبەردا رێدز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 28 یاریی كردووە لە 20 یاریی براوە بووە و حەوت یاریی یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی سیازدە خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لویس ئێنریكێ بۆ ئەو یارییە سەرجەم یاریزانەكانی لەبەردەستدایە و هیچ پێكانێكی نیە.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، جۆ گۆمێز و تایلەر مۆرتن رووبەرووی پاریس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش

دۆوی، دێمبێلێ، باركۆلا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button