
یاریگا –
شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە. رۆدریگۆ و برایم دیاز گۆڵەکانی مێرێنگییان کرد.
بەر لە یارییەکە پرسیار لە دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید کرابوو کە ریال مەدرید چۆن قەرەبووی بەشداریی نەکردنی جود بێڵینگهام دەکاتەوە، کە بەهۆی کەڵەکەبوونی کارەتە زەردەکانی یاریی نەکرد.
سیمیۆنی لە وەڵامدا گوتبووی؛ لەوبڕوایەدایە ئانچێلۆتی لەو یارییە پشت بە لوکا مۆدریچ و ئێدواردۆ کاماڤینگا دەبەستێت. هەرچەندە ئیبراهیم دیازیش هەیە بەڵام پێناچێت ئانچێلۆتی پشتی پێ ببەستێت.
¡Qué noche mágica en el Bernabéu! Este gol es vuestro madridistas, ahora a por la vuelta 🤷♂️⚽️ ¡Sois los mejores! #HalaMadrid 🤍 pic.twitter.com/n38BQTt6N5
— Brahim (@Brahim) March 4, 2025
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ئیبراهیم دیاز وەک کاردانەوەیەک بۆ لێدوانەکەی سیمیۆنی دەچێتە لای راهێنەرەکە و پێی دەڵێت؛ ئێستا قسە بکە، دەی ئەو قسانەی دوێنێ دەتکردن ئێستا بیانکە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە پرسیار لە راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە کرا، بۆچوونی چییە لەسەر کاردانەوەکەی هێرشبەرەکەی ریال مەدرید، دێێگۆ لە وەڵامدا گوتی “هیچم نەبینی” خۆی لە وەڵامی پرسیارەکە دزییەوە.
چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوە، ریال مەدرید لە میترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و لۆس بلانکۆس بە یەکسانبوون یاخود بردنەوە بە هەر ئەنجامێک دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
🗣️ Brahim, a Simeone tras su golazo: “Habla ahora, habla”https://t.co/lMq4IuduFa
— Diario AS (@diarioas) March 4, 2025