کوردستان

خێراترین گۆڵی ئەم وەرزە لە گەڕی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان تۆمارکرا

ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی سێمێل خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی کوردستانی تۆمار کرد بەرامبەر قەڵادزێ.

ئەحمەد جیان یاریزانی سێمێل لە خولەکی 3 خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی کوردستانی دژی قەڵادزێ تۆمار کرد،  لە تەواوی گەڕی 12ـەی خولەکەش 17 گۆڵ تۆمارکراوە کە نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە.

تەنیا سێ گۆڵپارێز کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد کە ئەوانیش روحەڵا شەریف لە خاک و حوسێن رەبیح لە هەڵۆ و سەجاد سیاوەش لە زانکۆی جیهان بوون، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش کۆیە و بازیان بەدەستیان هێنا و بە ئەنجامی 3 _ 1 لە کفری و بابانیان بردەوە، هەر دوو یانەی قەڵادزێ و کفریش یاریی خاوێنیان کرد و هیچ کارتێکی رەنگا و رەنگیان وەرنەگرتووە.

لە گەڕی 12ـەی خولی پلەیەکی کوردستان، رێژەی کارتی سوور بەراورد بە گەڕەکانی تر بەرزبۆوە کە تیایدا چوار کارتی سوور بەکارهێنراوە، لە تەواوی گەڕەکەش لە کۆی حەفت یاریی 24 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانەوە بەرزکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button