
یاریگا –
نەهامەتیەکان بۆ ئەیسی میلان درێژەی هەیە و جگە لە ئەنجامە خراپەکانی، یاریزانێکی کاریگەری یانەکەش سڕکرا.
یەکشەممەی رابردوو یانەی لازیۆ لە میانی هەفتەی 27ی خولەکە برینەکانی رۆسۆنێری قووڵترکردەوە کاتێک لەنێو یاریگای سانسێرۆ 1-2 کوڕانی سێرجیۆ کۆسێساویان تووشی شکست کرد.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە جیاوازەکان، دوای یارییەکە مایک ماینان لە راڕەوی یاریزانان قسەی بێڕێزیی لە دژی ناوبژیوانی یارییەکە وتووە.
کاردانەوەی گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە دوای ئەوە هات لە خولەکی زیادکراوی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی میوان هەژمارکرد و پێدرۆی ئیسپانی گۆڵی سێ خاڵی یارییەکەی پێتۆمارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی کاردانەوەکانیەوە ماینان بۆ یارییەک سڕکراوە. ئەوە و هەروەها بڕی 15 هەزار یۆرۆ وەک سزای پێبژاردن.
بەوەش کۆنسێساو بێبەش دەبێت لە توانای یەکێک لە رەگەزە کاریگەرەکانی تیمەکەی بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر لێچی.
#Milan , Maignan squalificato per una giornata: il Lecce⛔️
Mike #Maignan è stato squalificato per aver rivolto un’espressione irriguardosa all’arbitro al termine del match contro la Lazio. Il francese dovrà anche pagare una multa di 15 mila euro‼️ #Sportitalia pic.twitter.com/aXxuJ5ddfy
— Sportitalia (@tvdellosport) March 4, 2025
بەو دۆڕاندنە، ئەیسی میلان هاتەخوارەوە بۆ پلەکانی خوارتر و لە ریزبەندیی 9ی خولی ئیتاڵی نیشتووە.