کوردستان

یاریزانانی هەولێر بایکوتیان لە مەشق و راهێنانی یانەکە راگەیاند

70 رۆژه یاریزانانی هەولێر مووچەیان وەرنەگرتووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی هەولێر بەشدار لە خولی نایابی کوردستان بایکۆتی مەشق و راهێنانی تیپەکەیان کرد و بریاریانداوە نەگەڕێنەوە.

زیاتر لە 70 رۆژە یاریزانانی هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرچاویەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند کە پێش یارییەکەی زاخۆ لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان بەڵێنی پێدانی مووچەیان دابوو بەڵام جێبەجێیان نەکرد، بۆیە لە دوای یارییەکەی زاخۆوە ماوەی حەفت رۆژە بایکوتی مەشق و راهێنانەکانمان کردووە و بریاریشمانداوە نەگەڕێینەوە مەشقەکان تاوەکو شایستەی دارایی دوو مانگی رابردوومان وەرنەگرین.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی یاریزانانی هەولێر بریاریانداوە یاریی داهاتوویان بەرامبەرشێروانە کە بریارە شەممەی داهاتوو لە هەولێر بکرێت ئامادە نابن، بەشێک لە یاریزانەکانیش یەکجاری بریاریانداوە نەگەڕێنەوە یانەکە چونکە لەلایەن بەرسانی یانەکەوە بەتەواوی پشتگوێ خراون.

هەولێر لە کۆی 19 یاریی 24 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دێت، شەممەی داهاتووش ( 8ـی شوباتی 2025 ) بریارە بەرامبەر شێروانەی خاوەن ریزبەندی یەکەم یاریی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button