عێراقگرنگترین

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی هەولێر پێش یاریی مینا چۆنە؟

رۆژی هەینی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداریی مینا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی هەولێر بۆ یاریی بەرامبەر مینا بەردەست نابن و گومانیش دەکرێت سەفین مەنسوڕ بۆ ئەو یارییە بگەڕێتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە شێرکۆ کەریم و عەباس یاسین بۆ یارییەکەی رۆژی هەینی بەرامبەر مینا ئامادە نابن، گەڕجی عەباس یاسین دەستی بە راهێنانە سەرەتاییەکانی کردووەتەوە، بەڵام هێشتا بەردەست نییە، لەوانەیە عەباس یاسین و شێرکۆ کەریم بۆ یارییەکەی زەوڕا لە گەڕی بیست و چوارەم بگەڕێنەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، گەرچی سەفین مەنسوڕ دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە و لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، بەڵام هێشتا بەشداریکردنی لە یارییەکەی مینا مسۆگەر نییە، لە مەشق و راهێنانەکانی سبەی و دووسبەی یەکلا دەبێتەوە سەمیر بابۆ بۆ یارییەکەی هەینی بانگهێشتی دەکات یاخود نا.

ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری هەولێر لە گەشەتەکەی گەڕاوەتەوە و بۆ یارییەکەی مینا ئامادەیە، کە هەفتەی رابردوو بە هۆکاری کەسی خۆی بە گەشتێک لەگەڵ خێزانەکەی گەڕابووەوە پۆرتوگاڵ.

رۆژی هەینی کاتژمێر 08:30ـی شەو، هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی مینا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button