
یاریگا –
بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەیان بەرامبەر هەولێر یاریی داهاتووی نەورۆز لە یاریگای خۆیان بەبێ هاندەران بەڕێوە دەچێت.
لێژنەی تەمبێکاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە بەهۆی رووداوەکانی یاریی دێربی کوردستان لە نێوان نەورۆز و هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز بە ئەنجامدانی یارییەک بەبێ هاندەرانی و پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار سزا بدات.
بەهۆی ئەم سزایە یاریی داهاتووی نەورۆز لە یاریگای خۆی بەرامبەر قوە جەوییە بەبێ هاندەران دەبێت، کە وابڕیارە رۆژی یەکشەممە لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی بکرێت.