عێراقگرنگترین

هاندەرێکی زاخۆ لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێکی زاخۆ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر مینا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

عەلی حاجی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ رایگەیاندووە، هاندەرێکی یانەکەیان لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر مینا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە و نەشتەرگەرییەکەشی پێنج ملیۆن دیناری تێدەچێت.

لە یارییەکەی شەوی رابردوو کە زیاتر لە 26 هەزار هاندەر لەناو یاریگا ئامادەبوون و زاخۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە مینای بردەوە، هاندەرێکی زاخۆ بەهەۆی قەرەباڵخی ناو یاریگا، تووشی جەڵتەی دڵ بوو، دوای یارییەکە عەمار فەرهاد سەرۆکی یانەکە لە نەخۆشخانە سەردانی کرد و لە تەندروستی پرسییەوە.

لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ خاوەنی زۆرترین هاندەرە لە یارییەکانیدا، بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت زۆرترین هاندەری ئامادەبوو لەم وەرزە لە یاریگای زاخۆ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button