سبەی دی ماریا بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکات؟

یاریگا –
دی ماریا هێشتا لە پێکانەکەی بە تەواوەتی چاکنەبووەتەوە و گومان دەکرێت بۆ یاریی سبەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هێشتا ئانخێل دی ماریا لەو پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە کە لە یاریی چوونی پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ تووشی بوو، یاریزانە 37 ساڵانەکە لە رانی چەپی پێکانی هەیە و بە رێژەیەکی زۆر زەحمەتە بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا بەردەست بێت.
🔴 Di María sigue entre algodones y es seria duda contra el Barçahttps://t.co/O4wBrsVEED
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 4, 2025
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، هێشتا دی ماریا بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی رانی چەپی چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام هێشتا بە رێژەیەکی زۆر بۆ یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت، کە جگە لە دی ماریا هەریەکە لە ئالێکساندەر باهـ، ریناتۆ سانچێز، مانۆ سیلڤا و تیاگۆ گۆڤیا بۆ یارییەکەی سبەی چوارشەممە بێبەش دەبن.
دی ماریا بەرامبەر بارسێلۆنا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا لە 20 یاری 6 بردنەوە و 5 یەکسان و 9 دۆڕانی بەدەستهێناوە، 4 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە.
سبەی چوارشەممە کاتژمێر 23:00 بێنفیکای لە یاریگای خۆی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.