ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ئەستێرە عێراقییەکەی بارسێلۆنا بانگهێشتی یارییەکەی بێنفیکا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

نوح دەروێش یاریزانی بە رەگەز عێراقی بارسێلۆنا، کە یەک دوو رۆژی رابردوو بەشداری مەشقەکانی تیپی یەکەمی یانەکەی کرد، پێدەچێت لە پێکهاتەی یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بێنفیکادا بانگهێشت بکرێت.

نوح دەروێشی یاریزانی ئەڵمانی-عێراقی ناوی لە لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ زیاد کرا. ئەم گۆڕانکارییە دوای گواستنەوەی ئونای هێرناندێز بۆ سعودیە دێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە. نوح کە تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، ئەم هەفتەیە لە مەشقەکانی بارسێلۆنا لەژێر سەرپەرشتی هانسی فلیک ئامادەبوو و سەرنجی ستافی راهێنەرانی راکێشا.

بەڵام هێشتا دۆخی روون نییە و دیار نییە ئایا بۆ گەشتەکەی بۆ لیسبۆن لەگەل تیپەکەی گەشت دەکات یاخود نا. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارسا بە فڕۆکە دەچێتە پایتەختی پۆرتوگال، پێش ئەو کاتەش لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان ئاشکرا دەکرێت.

دەروێش بەزەحمەت چانسی یاریکردنی بۆ بارسا ئەتلێتیک (تیپی دووەمی یانەکە) هەبووە، ئەمەش رێگری لە پێشکەوتنەکانی دەکات. هەروەها لە دوایین مەشقەکانی تیپی سەرەکیدا بەهۆی ئامادەنەبوونی گاڤی کە بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشداری مەشق و راهێنانەکان بکات، بانگهێشت کرابوو.

فلیک و ستافی راهێنەرایەتییەکەی ئاشنای تواناکانی دەروێشن و لە گەشتە هاوینەیەکەیان بۆ ئەمریکا بانگهێشتیان کردبوو. پێشبینی دەکرا ئەم وەرزە وەرزی دەرکەوتنی بێت، بەڵام تا ئێستا وا دەرفەتی بۆ نەڕەخساوە. بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا و نەبوونی بەشێک لە یاریزانان، رەنگە دەروێش دەرفەتی ئەوەی هەبێت کە خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button