ئیسپانیا

بارسێلۆنا بۆ گەڕانەوەی نێیمار مەرجێکی سەیر و سەمەرە دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

بەڕیوبەرانی بارسێلۆنا مەرجێکی تایبەتیان بۆ گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان داناوە.

بارسێلۆنا بە وردی چاودێری دۆخی نێیمار دەکات، ئەگەری گەڕانەوەی بۆ کامپ نۆ، بۆ یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە هیلالەوە گەڕایەوە سانتۆس، بەڵام دەگوترێت هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بەردەوامن.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی سپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکات، بارسێلۆنا بە نێیماری راگەیاندووە، بۆ ئەوەی بیر لە گەرانەوەی بۆ ئیسپانیا بکاتەوە، پێویستە لەم وەرزەدا لانی کەم 15 گۆڵ بۆ سانتۆس بکات. گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس تەنیا تا مانگی حوزەیرانە. کەتەلۆنیەکان دەیانەوێت نێیمار بیسەلمێنێت کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ فۆڕمی پێش تووش بوونی بە پێکان.

نێیمار ساڵی 2015 نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێنا، بەڵام لە ساڵی 2017 یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد. لەوکاتەوەی نەیتوانیەوە نازناوێکیتری جامپیۆنزلیگ بۆ کاروانی وەرزشی خۆی زیاد بکات، بەڵام ئەگەر بگەڕێتەوە ئەوروپا، رەنگە هەلێکی دیکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button