پریڤیوی یاریی ئایندهۆڤن V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی ئاگرینی دیكەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا ئایندهۆڤن میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئایندهۆڤن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا ئارسیناڵ توانی لە هەشت یانەكەی سەرەتا بێت و لە ریزبەندی سێیەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن لە ریزبەندی چواردە كۆتایی بە قۆناخی خول هێنا و لە یاریی پاشكۆدا رووبەرووی رووبەرووی یوڤێنتوس بوویەوە و بە ئونجامی هەردوو یاریی چوار بە سێ یوڤێنتوسی كردە دەرەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئارسیناڵ 27 یاریی كردووە و لە 15 یاریی براوە بووە نۆ یاریی دۆڕاوە و سێ یاریش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 13 خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
لە دوو یاری رابردوودا لە پرێمەرلیگ ئارسیناڵ تامی بردنەوەی نەكردووە، یارییەك یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
لە بەرامبەردا ئایندهۆڤن لە كۆی 24 یاریی خولی نایابی هۆڵەندیدا لە 16 یاریی براوە بووە چوار یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی هۆڵەندی دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای ئەیاكسی پێشنەگەوەیە.
لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانە هەشت جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، ئایندهۆڤن لە سێ یاریی براوە بووە ئارسیناڵ یەك یاریی و سێ یارییش یەكسان بوون.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئایندهۆڤن بە بێ ریكاردۆ پێپی، مالیك تیلمان و سێرجینۆ دێست رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، بوكایۆ ساكا، گابرییل مارتینێلی ، گابریێل خێسوس و تۆمیاسو رووبەرووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئایندهۆڤن
بێنیتیز
لیدێزما، فلامینگۆ، بۆسكالی، مالاسیا
ڤێرمان، سخاوتن، باكایۆكۆ، سەیبەری
لانگ، دی یۆنگ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
تیمبێر، سالیبا، گابریێل، لێویس سكێلی
ئۆدیگارد، پارتی، رایس
نوانێری، ترۆسارد، مێرینۆ