پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ئاتلێتیكۆ مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە دێربی مەدرید و لە یاریی لووتكەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید دوای ئەوەی نەیتوانی لە هەشت یانەی سەرەتای قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ بێت، بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە یاریی پلەی ئۆفی كرد و لەو یارییەدا رووبەرووی مانچێستەر سیتی بوویەوە و بە ئەنجامێكی گەورە و بە هەردوو یاریی شەش بە سێ لە مانچێستەر سیتی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.
لە مانگی رابردوودا هەردوو یانە لە لالیگای ئیسپانیا رووبەرووی یەک بوونەوە و یارییەكەش بە گۆڵێكی ئالڤارێز و ئێمباپێ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 26 یاریی كردووە، لە 16 یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و 4 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە 26 یاریی 16 یاریی براوە بووە و هەشت یاریی یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
هەردوو یانە لە مێژوودا 236 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، له 120 یاریی مەدرید براوە بووە و 59 یارییش ئاتلێتیكۆ مەدرید و لە 57 یارییش یەكسان بوون.
لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان ریال مەدرید 407 گۆڵی كردووە و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش 306 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بۆ دێربی مەدرید بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی جود بێڵینگهام بێبەش دەبێت.
هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی دانی سێبایۆس، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و خێسوس ڤایێخۆ بێبەش دەبێت.
ئاتلێتیكۆ تەنیا لە تواناكانی دوو یاریزانی ئەوانیش كۆكی و ئازپیلیكویتان بێ بەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، مێندی
براهیم دیاز، چوامینی، كاماڤینگا
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
ئۆبلاك
یۆرێنتی ، خێمینیز، لی نۆرماند، گالان
سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر
گریزمان، ئالڤارێز