عێراقکوردستان

تەڵال بلووشی: هاندەرانمان ژمارە یەکن و پاڵپشتیکاری راستەقینەن

زاخۆ بەردەوامی بە پێشەنگایەتی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر مینا، راهێنەری زاخۆ ستایشی هاندەرانی تیپەکە دەکات و دەڵێت ئەوان ژمارە یەکن و پاڵپشتیکاری راستەقینەن.

لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی گۆستاڤۆ هێنریکی هێرشبەری بەرازیلی و گۆڵکاری خولەکە لە مینای بردەوە، راهێنەری زاخۆ دوای یارییەکە ستایشی هاندەرانی زاخۆی کرد و دەڵێت هاندەرانمان ژمارە یەکن و پاڵپشتیکاری راستەقینەی ئێمەن.

تەڵال بلووشی راهێنەری قەتەڕی زاخۆ دەربارەی سەرکەوتنەکەیان دوای یارییەکە رایگەیاند:

سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم دوای پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەی لەم یارییە پێشکەشیان کرد، ئەم ئەنجامە دەگەڕێتەوە بۆ یاریزانەکانمان کە بەشێوەیەکی رێکخراو و هونەری لە نێو یاریگادا دەرکەوتن، سوپاسی هاندەران دەکەین ئەوان هەموو کات ژمارە یەکن و پاڵپشتیکاری راستەقینەی تیپەکەن، ئێمە پاڵەپەستۆیەکی زۆرمان لەسەر بوو چونکە لەگەڵ یەکێک لە تیپە باشەکان یارییمان دەکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا سێ خاڵی گرنگمان بەدەستهێنا.

محەمەد عەلی عەبود ناوەراستکاری زاخۆ دوای کۆتایی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی  دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گوتی:

سوپاس بۆ خوا بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، ئەوە لە هەموو شتێک  گرنگتر بوو، تیپەکان تۆکمەیە لە رووی هەموو روویەکەوە، هەموومان ئاستی بەرز پێشکەش دەکەین، پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم هاندەرانی زاخۆ دەکەین.

بەم سەرکەوتنە کوڕانی خابوور بەردەوامیان دا بە پێشەنگایەتی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە 45 خاڵ و گەڕی داهاتووش لە بەغدا بەرامبەر کەرخ یاریی دەکات، زەوڕا نزیکترین یانەیە لە زاخۆ و بە 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button