
یاریگا –
نەورۆز دوایین یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگای رەمادی کرد و ئامادەیی بۆ یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە نیشاندا.
سێ شەممە ( 4ـی ئاداری 2025 ) لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە کاتژمێر 8:30ـی شەو، نەورۆز لە یاریگای رەمادی رووبەرووی گەڕمە دەبێتەوە، ئەمڕۆش نەورۆز دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد و ئامادەییان بۆ یارییەکە نیشاندا.
بۆ ئەم یارییه سوور پۆشەکانی سلێمانی توانای هەریەک لە ئاسۆ رۆستەمی هێرشبەر و محەمەد دلاوەری کاپتنی تیپەکە و راستگۆ فەریقی ناوەراستکاری بۆ دەگەڕێتەوە، هەرسێ یاریزان بە هۆی هەبوونی کارتی رەنگا و رەنگ لە یاریی رابردوو بەرامبەر دیالا دابڕا بوون، عیماد عیسای گۆڵپارێز و کڵاودیۆ مارادۆنای هێرشبەری بەرازیلی تیپەکە بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یارییەکە بکەن
نەورۆز لەگەڵ قەحتان جەسیری راهێنەر بە ئاستێکی بەرز تێپەڕ دەبن و بە 30 خاڵ ریزبەندی 10ـەیەمی گرتووە و یاریی داهاتووش لە سلێمانی بەرامبەر قوەجەوییە یاریی دەکات، گەڕمە 27 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.