ئیتاڵیاگرنگترین

بەپەلە و فەرمی؛ میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمی یانە ئیتاڵییەکە، تیجانی رێندێرس گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2023 لەگەڵ رۆسۆنێری نوێکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دانێلی لۆنگۆی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی، ئەستێرە هۆڵەندیەکە بۆ هەر وەرزێک مووچەی ساڵانەی 3.5 ملیۆن یۆرۆی پوخت وەردەگرێت.

ناوەڕاستکارە 26 ساڵانەکە لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 5 ساڵیی لە یانەی ئالکماری وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ میلان.

رێندێرس لەکاتێکدا گرێبەستەکەی نوێکردەوە یانەکەی بە دۆخێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕێت. لە سێریائەی لە پلەی نۆیەم دێن و لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەرکران. لەگەڵ ئەوانەشدا، ناوبراو ئاستی خۆی پێشکەشدەکات بەجۆرێک لە 40 یارییدا خاوەنی 12 گۆڵ و 3 ئەسێستە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button