ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس: زۆر بێزارم لەو کارتە زەردانەی پێمدەدرێت

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر نیگەرانیی خۆی پیشان دا بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتی زەرد لەم وەرزەدا و باسی ناوبژیوانەکانیشی کرد.

تەنها لەم وەرزەدا ڤینیسیۆس 12 جار کارتی زەرد و جارێکیش کارتی سووری بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ئەستێرە بەڕازیلیەکە وتی

 بێزارم لەوەی ناوبژیوان هیچ کارتی زەرد بە یاریزانەکانی دیکە نادات، بەڵام هەرکە من ناڕەزایەتی دەرببڕم یەکسەر کارتێکی زەرد وەردەگرم.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەستێرە بەڕازیلیەکەی ریال بە پێویستی زانی خۆی بگۆڕێت و لەو ڕووەوە بەرەوپێش بچێت و وتی

پێویستە باشتربم. جارێ تەمەنم 24 ساڵە بۆیە دەبێ لە رووی ئەم شتانەوە بەرەوپێش بچم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button