
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی پێش یاریی دێربی مەدرید هەڕەشە لە ریال مەدرید دەکات و ئامادەباشی خۆشیان بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ رادەگەیەنێت.
سیمیۆنی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێش یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له چامپیونزلیگ گوتی، یارییەک لەم ئاستە پڕە لە وردەکاری، وردەکارییەکانی ئه‌وان دەزانین، له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانیش بڕیارده‌ده‌ین، یارییەکی زۆر گرنگە و ئێمە دوو تیپین کە رێز لە یەکتر دەگرین، بەزۆری وردەکارییەکان لەم یارییانەدا زۆر گرنگن و هەرکەسێک کۆنترۆڵیان بکات سەردەکەوێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ریال مه‌درید رکابەرێکی گرنگە و رێزی لێدەگرین و هێزی خۆمانیش دەزانین و هەوڵی بەهێزکردنی دەدەین، ئێمه له هیچ تیپێك ناترسین و ده‌مانه‌وێت بردنه‌وه تۆماربكه‌ین.
¿Es una mejora hacer goles de contragolpe?
Me gusta que vos lo digas.
DIEGO PABLO SIMEONE 🐐🐐🐐 pic.twitter.com/SYVcMiB3j4
— Iván (@IvaanBlanco26) March 3, 2025
پرسیار له سیمیۆنی كرا ئایا ده‌تانه‌وێت له‌ناو سانتیاگۆ بردنه‌وه تۆماربكه‌ن یان له یاریگای خۆتان؟ راهێنه‌ری ئاتێلێتیكۆ گوتی، ئەو دوو حاڵەتە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، من هیچ جیاوازییەک لە نێوانیان نابینم گرنگه ئێمه هێزی خۆمان نیشان بده‌ین و بردنه‌وه تۆماربكه‌ین.
🇦🇷🤣 Journalist: “The statistics show that this is the season in which Atlético has scored the most counterattack goals since you arrived. How do you evaluate this improvement?”
Diego Simeone: “So, scoring counterattack goals is an improvement, right? You said it, didn’t you? I… pic.twitter.com/zhcSPjaDcS
— Atletico Universe (@atletiuniverse) March 3, 2025
له‌باره‌ی ریال مه‌درید له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا جیاوازه گوتی، لەبەر ئەوەی هەمیشە شتەکان بە مێژووەوە دەبەستینەوە، ئاستی ریاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا ناوازە بووه، بەڵام بە دڵنیاییەوە سبەی هەلێکی گەورەمان بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ دەڕەخسێت.
سیمیۆنیله كۆتاییدا گوتی، هەمیشە بارسا و ریال مەدریدم بە نزیکترین ده‌زانم بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه ئه‌مه‌ش بەهۆی مێژووییه‌كه‌یانه‌وه‌یه.