چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

هاندەرانی لیڤەرپوول گەشتی پاریس ناکەن

Yariga App

یاریگا –

دوای رووداوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022، هاندەرانی لیڤەرپوول، چوارشەممە بۆ یاریی تیپەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان گەشتی فەرەنسا ناکەن.

ژمارەیەکی بەرچاو لە هاندەرانی لیڤەرپوول بۆ یاری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان کە رۆژی چوارشەممە بەرێوە دەچێت گەشتی پاریس ناکەن، بەهۆی ترسی دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانەی کە لە 28ی ئایاری 2022 لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە سانت دێنیس روویدا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لۆ پاریسیان، هێشتا بەشێک لە هاندەران کاریگەری ئەو رووداوانەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر لە دەوروبەری یاریگا روویاندا لەسەریان ماوە، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بۆ ماوەی 30 خولەک.

لەنێویاندا ئەندامانی کۆمەڵەی پاڵپشتی رزگاربووانی هیڵسبۆرۆ (HSA)، بە یانەکەیان راگەیاندووە لەگەڵ هاندەرانی دیکەی لیڤەرپوول ناڕۆنە پاریس، چونکە هێشتا نەیانتوانیوە زاڵبن بەسەر رووداوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید. لەو رۆژەدا کۆمەلەیەک هێرشیان کردە سەر هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکە کە هەوڵیان دەدا بە دەوری ئەمنی یاریگاتێپەڕن؛ ئەمەش بووە هۆی ئاژاوەیەکی گەورە بە شێوەیەکی جددی ئاسایشی یارییەکەی خستە ژێر پرسیارەوە.

هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە گلەیی لە خراپی ئاسایشی دەوروبەری یاریگاکانی فەرەنسا دەکەن و بە میدیا جۆراوجۆرەکانی فەرەنسایان راگەیاندووە، کێشەکەیان لەگەڵ خەڵکی پاریس نییە، بەڵکو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندایە.

هێشتا برینەکانی ئەم رووداوە ساڕێژ نەبوون و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​زۆرێک لە هەواداران کە هێشتا بەدەست کاریگەرییە دەروونییەکانی ئەم رووداوە دەناڵێنن، گەشتەکەیان بۆ پاریس هەڵوەشاندووەتەوە. بەڵام پاریسییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە رۆژی چوارشەممە هیچ کێشەیەک روونادات و ئەو رۆژە کە پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول رووبەڕووی یەک دەبنەوە یەکێک دەبیت لە یارییە سەرنجڕاکێشەکانی چامپیۆنزلیگ لە ساڵانی رابردوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button