
یاریگا –
بارسێلۆنا سەرەڕای یارییە چارەنووسسازەکانی و هەستیاری قۆناخی ئێستای، رێگا بە لامین یامال و ئانسو فاتی دەدات بەڕۆژوو بن، سیستەمێکی تایبەتی خواردنیان بۆ دابینکراوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا رەزامەندیی دەربڕیوە لامین یامال و ئانسو فاتی یاریزانە موسڵمانەکانی یانەکەیان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرۆژوو بن، ئەو دوو یاریزانە موسڵمانەی بلاوگرانا سەرەڕای مەشق و راهێنان و یارییەکانیان رۆژووەکانیان دەگرن.
🔴𝐇𝐈𝐒𝐓𝐎𝐑𝐈𝐀 𝐒𝐏𝐎𝐑𝐓 | El Barça cuida a Lamine y Ansu por el Ramadán
✍️ @Jordigil https://t.co/26bR7YFlJm
— Diario SPORT (@sport) March 3, 2025
خۆردی جیل رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لامین یامال رۆژی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریال سۆسیداد کە 4-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، لە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی کاتێک یاریزانانی بارسێلۆنا چوون ئاو بخۆنەوە و پشووێکی خێرا بدەن، یامال بە تەنیا یاریی بە تۆپ دەکرد و نەچوو بۆ ئاو خواردنەوە.
لە بارسێلۆنا موسڵمانان کاتژمێر 05:53بەیانی بانگی بەیانی دەدرێت و کاتژمێر 07:02ـی ئێوارە بەربانگ دەکەنەوە، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک لە یانەی بارسێلۆنا داوایان لە لامین یامال و ئانسو فاتی کردووە دوای ئەوەی بەربانگ دەکەنەوە، لە سێ کاتی جیاواز سێ ژەمی جیاواز بخۆنەوە.
بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە ریال سۆسیداد بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ هاتە پێشەنگی لالیگا، رۆژی چوارشەممەش لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بێنفیکای پۆرتوگاڵی دەبێتەوە، کە لەو یانە پۆرتوگاڵییەش چوار یاریزانی موسڵمان هەن و لەم مانگەدا بەڕۆژوو دەبن.