ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ریال مەدرید پێش دێربی مەدرید شڵەژاوە؛ دوو یاریزانی دیکە تووشی پێکان بوون

Yariga App

یاریگا –

دوو یاریزانی ریال مەدرید لە یاریی ریال بیتیس تووشی پێکان بوون، پێش یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە تەواوەتی گومانیان خستووەتە ناو ماڵی مەدریدییەکان.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، براهیم دیاز لە یاریی بەرامبەر ریال بیتیس بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشتووە و هەستی بە ئازار کردووە، کاماڤینگاش پێکانی هەیە و بەهۆی ئازاری پشتی ناتوانێت بە ئاسایی یاریی بکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، پێش یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە تەواوەتی ناو ماڵی ریال مەدرید شڵەژاوە، جگە لەوەی بێڵینگهام بەهۆی کەلەکەبوونی کارتەکانی بەشداریی یارییەکەی سبەی ناکات، دانی سێبایۆس بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ئەو یارییە ناکات و هێشتا ئامادەبوونی فێدریکۆ ڤالڤێردیش بۆ ئەو یارییە یەکلا نەبووەتەوە.

ڤالڤێردی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت؟

رۆژنامەی مارکا راشیگەیانبدووە، هەریەکە لە ئێندریک، لوکا مۆدریچ، ئێدواردۆ کاماڤینگائۆریلیەن چوامینی، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر لە یاریی چوون هەر کارتێکی زەرد وەربگرن، لە یاریی گەڕانەوە بێبەش دەبن.

فیلێکس دیاز ئاشکرایکردووە، رائوڵ ئەسینسیۆ بۆ یارییەکەی سبەی بە تەواوەتی ئامادەیە و دەگەڕێتەوە، بەڵام بە گشتی نیگەرانی لە توانای جەستەیی یاریزانانی ریال مەدرید هەیە، کیلیان ئێمباپێ لە یارییەکەی ریال بیتیس تەمبەڵ و خاو دەردەکەوت.

مارکا لە راپۆرتەکەیدا راشیگەیاندووە، یاریزانانی ریال مەدرید لە لەم وەرزە 38 جار تووشی پێکان بوون، لەکاتێکدا یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەم وەرزە تەنیا 18 جار تووشی پێکان بوون، واتە ریال مەدرید 21 جار لە ئاتلێتیکۆ مەدرید زیاتر کەوتووەتە تەڵەی پێکانەوە،

بەگوێرەی راپۆرتەکەی مارکا، ریال مەدرید لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 44 یاریی کردووە لەکاتێکدا ئاتلێتیکۆ مەدرید تەنیا 40 یاریی کردووە، بەمەش لۆس بلانکۆس چوار یاریشی لە رۆخی بلانکۆس زۆرتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button