سعوودیەگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی بێنزێما مەدریدی جێهێشت و لە داهاتوو بەنیازی چییە؟

لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێریز بەردەوام دەبم...

Yariga App

یاریگا –

کەریم بێنزێما، ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی ئیتیحادی سعودی، دوای ماڵئاوایی لە تۆپی پێ، شانبەشانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید کار دەکات.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە نوێترین چاوپێکەوتنی لە بەرنامەی ‘لۆس ئامیگۆس دی ئێدو’ی چەندین نهێنی سەبارەت بە کاتەکانی لە ریال مەدرید و هەروەها دۆخی ئێستا ڤینیسیۆس جونیۆر ئاشکرا کرد.

کەریم باسی ژیانی سعوودیە و ئاستی رکابەرییەکانی لە خولی رۆشنی وڵاتەکە کرد.

ئەوەی لە توانامدا بوو کردم. لە منداڵییەوە دەستمپێکرد و وەک پیاو کۆتاییم پێهێنا. ویستم بگەمە بەرزترین ئاست، هەموو جامەکان ببەمەوە و باڵۆن دۆر بەدەست بهێنم. ریال مەدریدم جێهێشت و نەمدەویست بچمە تیپێک کە بتوانێت رکابەری باشترین یانەی جیهان بکات.

کاتێک بڕیاری جێهێشتنی مەدریدمدا، یەکەمجار پەیوەندیم بە پێرێزەوە کرد. لە بڕیارەکەم تێنەگەیشت، پێم گوت هێرشبەری لاوی وەک ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ ئامادەن. دەبێت هەل بە ئەوان بدەین.

سەرەتای دەستپێکردنت لە ریال مەدرید چۆن بوو؟

سەرەتای دەستپێکم زۆر سەخت بوو. کە گەیشتم نەمدەزانی ریال مەدرید چییە، بەڵام هەرگیز گومانم نەدەکرد کە سەرکەوتوو دەبم. کاتێک گەنجی ئەستەمە رەخنە قبووڵ بکەیت. خەڵک لەوە تێنەدەگەیشتن من گەنجم، زمان نازانم، دوورم لە خێزانەکەم.

لەریال زۆر زوو فێردەبیت بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونییەوە بەهێز بیت. ئێستا کە گوێم لە رەخنەکان دەبێت، زۆر پێدەکەنم.

لەبارەی ئێمباپێ، بێنزێما دەڵێت

دۆخی کیلیان لەگەڵ دۆخی من جیاوازە، من زۆر گەنج بووم و لە تەمەنی 21 ساڵیدا هاتبووم، بەڵام ئەو لە تەمەنی 25 ساڵیدا هاتووە. دەزانێت ئەگەر هەڵەیەک لە ریال مەدرید بکەیت، ئەوا دەتکوژن، چونکە تەنیا بۆ گۆڵ کردن کیلیانیان بردووەتە مەدرید. فشارەکان لەوێ ترسناکە و ئەویش بە باشی ئەوە دەزانێت.

کەریم پلانەکانی دوای وازهێنانی لە یارییکردن ئاشکرا دەکات

ئەو کاتەی کە پەیوەندیم بە ریال مەدرید کرد، بە باوکم گوت تاوەکو پێرێز لە ریال بێت، منیش لێرە دەبم. کاتێک خانەنشین بووم، دەمەوێت لێی نزیک بم و لە یانەکە بمێنمەوە. ئەویش گوتی وەکو راهێنەر؟ پێم گوت نازانم. دەمەوێت کاتێک خانەنشین دەبم لە فلۆرێنتینۆ نزیکبم.

ئیتیحاد لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی ئەنجامی باشتری هەبووە و ئێستا بە کۆ کردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش شینپۆشەکانی هیلالەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button