ڤالڤێردی بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت؟

یاریگا –
ڤالڤێردی بەهۆی پێکانەوە هێشتا بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدریدی نەکردووە، دوێنێ بە تەنیا مەشق و راهێنانی کرد.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە فێدریکۆ ڤالڤێردی بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدرید دەکات و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەردەست دەبێت، کە سبەی سێشەممە لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یاریی دێربی مەدرید بەڕێوە دەچێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤالڤێردی دوو ساڵ و سێ مانگ بوو تووشی هیچ پێکانێک نەببوو، بەڵام ئەم وەرزە ئەویش بووە قوربانی پەتای پێکان و لە یانەکەی دابڕا، ڤالڤێردی لەوەتەی 22ـی ئۆکتۆبەری 2022 تووشی هیچ پێکانێک نەببوو، بەڵام 12 رۆژ لەمەوبەر بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دابڕا.
مارکا ئاشکرایکردووە، ڤالڤێردی کە لەو یاریزانانەیە بەردەوام لە پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتیدایە، ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی ریال مەدرید دەکات و بۆ یارییەکەی سبەی لە دێربی مەدرید ئامادە دەبێت، کە دوێنێ ئەو ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییە بە تەنیا مەشق و راهێنانی دەکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆ، ڤالڤێردی ٪100 بۆ یاریکردن ئامادە نییە، بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرکێشی دەکات و بۆ یارییەکەی سێشەممە یاریی پێدەکات، ئەو یاریزانە 26 ساڵانەش حەز دەکات بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە بێت، کە لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتیش بە پێکانەوە یاریی کردبوو.