
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال سۆسیداد دەربڕی.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسیدادی كرد و یارییەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26ی لالیگا.
🔥🔥 FULL TIME!!!! 🔥🔥#BarçaRealSociedad pic.twitter.com/8d4f6Hjm9a
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 2, 2025
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
كارتە سوورەكەی یاریزانەكەی ریال سۆسیداد یارییەكەی گۆڕی، ئەوان یانەیەكی بەهێزن، بەڵام فشارێكی زۆرمان درووستكرد، شایستەی بردنەوە بووین.
هەرچەندە بە 10 یاریزانەوە یارییان دەكرد، بەڵام پێوویست بوو پارێزگاری لە بەرگریمان بكەین، كە ئەوەش شتێك بوو لە دوای یاریی ئاتلێتیكۆ زۆر باسمان كرد.
ئەگەر لەبەردەم گۆڵدا وردتر بووینایە دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بكەین، بەڵام زۆر دڵخۆشم كە كاسادۆ و جێرارد مارتن یەكەم گۆڵیان بە درێسی بارساوە كرد.
هەمیشە سەرنجمان لەسەر شتە ئەرێنییەكان بووە و هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەڕانەوە بۆ لوتكە كارمان كردووە، ئێستا لە پێشەنگی ریزبەندیداین، دەبێت لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین بۆ پاراستنی.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 57خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش ئاتلێتیكۆ مەدریدی دووەمەوە دێت.