
یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی رۆمای ئیتاڵی لە داهاتوودا دەكات.
بەهۆی ئەنجامەكانییەوە چاوەڕوان دەكرێت لە هاوینی داهاتوودا كارلۆ ئانچێلۆتی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید جێبهێڵێت.
Carlo #Ancelotti a RaiSport sulle voci che lo accostano alla panchina dell’#ASRoma: “I ricordi giovanili di me alla #Roma sono vivi e belli. Sono stato benissimo da calciatore. Non so cosa accadrà in futuro, ma ora sono felice al #RealMadrid. Non credo che #Ranieri smetterà…” pic.twitter.com/cEJubKRMiX
— Nicolò Schira (@NicoSchira) March 2, 2025
لە لێدوانێكیدا بۆ RaiSport كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:
یادگاری گەورەم لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە، نازانم داهاتوو چی بە دوای خۆییدا دەهێنێت، ئێستا لە ریال مەدرید باشم، گرێبەستم هەیە و وە ناتوانم بە درێژایی ژیانم راهێنەر بم.
رانیێری راهێنەرێكی تەكتیكی گەورەیە كە ژینگەی یانەكە بە باشی دەخوێنێتەوە، جێگای سەرسوڕمان نییە ئەو كارە باشانەی كە دەیكات.
لە ساڵی 1979تاوەكو 1989 كارلۆ ئانچێلۆتی یاریی بۆ ریزەكانی رۆمای ئیتاڵی كردووە.
گرێبەستەكەی كارلۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.