ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | راهێنەری ریال سۆسیداد بە توندی وەڵامی ریال مەدرید دەداتەوە

کەناڵی ریال مەدرید لە هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

ئیمانوێل ئالگواسیل، راهێنەری ریال سۆسیداد بە توندی وەڵامی کەناڵی ریال مەدریدی دایەوە، سەرەڕای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا.

لە گەڕی 26ی لالیگا، بارسێلۆنا 4-0 لە سۆسیدادی بردەوە و بە تەنیا لە پێشەنگایەتی ریزبەندی مایەوە.

یارییەکەی شەوی رابردوو، ئارتیز ئێلوستۆندۆ، یاریزانی ریال سۆسیداد بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەمەش دۆخێکی پڕ مشتومڕی لە سۆشیاڵ میدیا دروستکرد.

هاندەران و بەشێک لە پلاتفۆڕمە سێبەرەکانی یانەکە هەڵمەتێکی فراوانیان لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە دژی ئالێخاندرۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی یارییەکە دروستکرد و حاڵەتی کارتە سوورەکەی بە ستەم لە دژی یانەکەی باسک وەسفکرد.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە راپۆرتی یارییەکەدا نووسیویەتی

جارێکی دیکە لە دوای کارتە سوورەکە و بردنەوەی بارسێلۆنا، دەنگەکان لە مەدرید بەرزبوونەتەوە، هەرچەندە بڕیارەکە روون و دروستبوو، بەڵام راهێنەری سۆسیداد وەڵامێکی باشی دانەوە.

لە دوای یارییەکە، راهێنەری سۆسیداد لەبارەی حاڵەتی کارتە سوورەکە روونیکردەوە

کارتە سوورەکە هەموو شتێکی یارییەکەی گۆڕی، چونکە هیچ شتێک نەما بیکەین و یارییەکە بۆ ئێمە تەواوبوو.

کارتە سوورەکە زۆر روونبوو، هەڵەکە زۆر روونبوو، بارسێلۆنا لە دوای ئەم حاڵەتە، بە ئاسانی یاریزانی ئازادی دەدۆزییەوە، هەوڵی زۆرماندا، بەڵام دۆخەکە زۆر ئەستەم بوو.

ئەمە شەشەمین بردنەوەی یەک لە دوای یەکی بارسێلۆنا بوو، کۆی خاڵەکانی بۆ 57 بەرزکردەوە. ئێستا بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێ خاڵیش لەگەڵ ریال مەدرید لە پێشەنگایەتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button