
یاریگا –
بارسێلۆنا لە گەڕی 26ی لالیگا یارییەکی گرنگی لە ریال سۆسیداد 4-0 بردەوە و بە تەنیا بووە پێشەنگی لالیگا.
هەریەکە لە جێرارد مارتن، مارک کاسادۆ، رۆناڵد ئاراوخۆ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵەکانی بارسایان لە یارییەکەدا کرد.
بەدرێژایی یارییەکە، باس لە هاندەرێکی شۆخ و شەنگی بارسێلۆنا بە ناوی سۆفیا دەکرا و بووەتە نیشانەیەکی بردنەوەکە.
سۆفیا کێیە؟
سۆفیا گۆنزالێس، هاندەرێکی بارسێلۆنایە و لە رووداوێکی سەیردا، ناوی چووەتە نێو پەڕەکانی مێژووی یانەکەوە.
لە 10ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، سۆفیا ئامادەی یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد لە یاریگای ئانوێتا بوو.
I hope wherever she is, this win made her smile. We are you sofia pic.twitter.com/XzSHeGHUkE
— The Barca Lad (@TheBarcaLad10) March 2, 2025
سۆسیداد تاکە گۆڵی یارییەکەی لە خوولەکی 33دا کرد و سۆفیا لە نێو کۆمەڵێک هاندەری سۆسیداد گیریخواردبوو و باسکییەکان لەبەردەمی سۆفیا ئاهەنگییان دەگێڕا.
بەر لە یارییەکە هاندەرانی بارسێلۆنا زۆر وێنەی سۆفیایان لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و ئێستا بردنەوەکە کراوەتە دیاری بۆ سۆفیا.
بارسێلۆنا ئێستا بەکۆکردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی لالیگا، جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدی دووەم و سێ خاڵیش لەگەڵ ریال مەدریدی سێیەم.