کوردستان

قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان تەواوبوو

رووبەروو بوونەوەکانی قۆناخی هەشت بزانە

Yariga App

یاریگا –

یارییەکانی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و لە قۆناخی داهاتوو چەند رووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز دەبینرێت.

پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر سیروانی نوێ یاریی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2 _ 1 لێ بردەوە، پێشمەرگە لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتیەکە بەرامبەر کفری یاریی دەکات، بە هۆی یارییکردنی کفری لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە قۆناخی رابردوو، یارییەکەی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای خۆی دەکات.

زاخۆ میوانداری رزگاری کرد و یارییەکە 2 _ 1 بردەوە، زاخۆ لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتیەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر برایەتی یاریی دەکات، ئاکرێ بە ئەنجامی 6 _ 5 بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە رانیەی بردەوە و لەو یارییەی کە لە کاتی ئاسایی 2 _ 2 یەکسان بوون، ئاکرێ لە قۆناخی هەشت بەرامبەر چەمچەماڵ یاریی دەکات، بۆ دەستنیشانکردنی یاریگا تیروپشک دەکرێت بە هۆی ئەوەی هەر دوو یانە لە نێو یاریگای خۆیان یارییان کردووه.

زانکۆی جیهان دوای سەرکەوتنی بەرامبەر دهۆک بە ئەنجامی 2 _ 1، لە قۆناخی هەشت رووبەرووی هەندرێن دەبێتەوە، بەهۆی یارییکردنی زانکۆی جیهان لە دەرەوەی یاریگای خۆی و هەندرێنیش بەشێوەی تیروپشک گەیشتبووە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتیەکە، تیروپشک بۆ دەستنیشانکردنی یاریگا لە نێوان هەر دوو یانە دەکرێت بەمەبەستی ئاشکرا کردنی ئەو یاریگایەی ئەو یارییەی تێدا بەرێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button