
یاریگا –
خولی نایابی ئینگلیزی ستایشی کاریگەرییەکانی محەمەد سەڵاحی لەسەر زۆربەی تیپەکانی پاڵەوانێتییەکە کردووە و بە ترسێنه‌ر بۆ بەرگریکاران ناوی بردووە، چونکە ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات.
سەڵاح گۆڵکاری پرێمەرلیگە بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ، ئەسیستكاری خوله‌كه‌شه بە 17 ئەسیست بە گشتی کاپتنی هەڵبژاردەی میسڕ بەشداری لە 52 گۆڵی یانه‌كه‌ی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزە كردووه.
ئه‌كاونتی خولی نایابی ئینگلیزی بە زمانی عەرەبی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی مۆ بەرگریکاران دەترسێنێت، خشتەیه‌كی بڵاوكردووته‌وه بەرامبەر هەموو تیپەکانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە كاریگه‌ری هه‌بووه، واته گۆلی تۆماركردووه یان ئه‌سیستی كردووه، نیشانەی تۆپ مانای ئەوەیە گۆڵی کردووە، نیشانەی پێڵاویش مانای ئەوەیە ئه‌سیستی کردووە.
م‌و مُرعب المدافعين 👑 pic.twitter.com/XWJomMk5pO
— Premier League Arabic (@PLinArabic) March 1, 2025
لەم وەرزەدا محه‌مه‌د سه‌ڵاح له 19 تیپی پرێمه‌رلیگ، جێپەنجەی خۆی لە 17 یانه جێهێشتووه تەنها لەبه‌رامبه‌ر نۆتینگام فۆڕێست و کریستاڵ پاڵاس ئه‌سیست و گۆڵی نه‌بووه.
سەڵاح لە دوو یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر فۆڕێست هیچ گۆڵێک و ئه‌سیتسی نەکردووە، بەڵام چانسی ئەوەی هەیە له بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس گۆڵ یان ئه‌سیست بكات، كه بڕیاره لە 25ـی مانگی داهاتوودا له یاریگا ئانفێڵد هه‌ردوو یانه رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.
Where does ✨Mohamed Salah 2024/25✨ rank among the greatest individual Premier League seasons?
With 10 matches still remaining, we’ve taken a look into the archives 🔍
🧵 (1/6) pic.twitter.com/EPEU8xdvYh
— Premier League (@premierleague) March 1, 2025
لە خشتەکەدا دەردەکەوێت کە گەورەترین درەوشاوەیی سەڵاح بەرامبەر خاوەن نازناوی وه‌رزی رابردوو مانچێستەر سیتی بووه، دوو گۆڵ و دوو ئه‌سیستی كردووه، هەروەها هەمان كاری بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، ئاستۆن ڤێلا، تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد کردووه، ئەوەش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
سەڵاح له‌م وه‌رزه لە پریمەرلیگ به‌شداری له 52 گۆڵ كردووه، پێنج گۆڵ لە دوای ئالان شیرەر و ئەندی کۆلەوە دێت، هێرشبەرەكه‌ی لیڤەرپوول ده‌رفه‌تی ئەوەی هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئه‌م ژمارە پێوانەییه به‌ناوی خۆی بكات.