ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن شوێنگرەوەی نۆیەری دەستنیشانکردووە

هەوڵەکانی گواستنەوەی بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەر دەکاتەوە و چەند ناوێکی خستووەتە نێو لیستی گرنگیپێدانەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، بایرن لە نزیکەوە چاودێری بارت ڤێربرووخن، گۆڵپارێزی هۆڵەندی و برایتن دەکات و لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، ئێف سی هۆڵیوود ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ڤێربرووخن خەرج بکات.

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشن دەمێکە بە تواناکانی ڤێربرووخن سەرسامە و پێشتر پێکەوە لە ئاندێرلەخت کارییان کردووە. کاتێک کۆمپانی بووە راهێنەری بێرنلی، هەوڵیدا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات، بەڵام گۆڵپارێزە 22 ساڵییەکە پەیوەندی بە برایتنەوە کرد.

مانگی رابردوو نۆیەر گرێبەستەکەی لەگەڵ میونشن نوێکردەوە و تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 لە ئالیانز ئارێنا دەمێنێتەوە.

چوارشەممە میونشن لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بایەر لیڤەرکوزن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button