تەواو؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی کێڤن دی بڕۆین درا
پێپ گواردیۆلا ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکردووە

یاریگا –
کێڤن دی بڕۆین بەمزووانە بڕیاری کۆتایی لە چارەنووسی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەدات.
دی بڕۆین دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێبکاتەوە و لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 بەردەوام بێت.
لە چەند مانگی داهاتوودا گرێبەستی دی بڕۆین لە مان سیتی بەسەردەچێت، ئەستێرە بەلجیکییەکە بووەتە جێی سەرنجی یانە دەوڵەمەندەکانی سعوودیە و ئەمریکا.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی دی بڕۆین بۆ دەرەوەی پرێمەرلیگ، کەچی ئەستێرەکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
ئۆفەرە نوێیەکەی مان سیتی تەنیا بۆ 12 مانگە و مووچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە 375 هەزار پاوەندەوە بۆ 150 هەزار پاوەند کەمدەکرێتەوە.
گواردیۆلا لە پرێس کۆنفڕانسی هەینی رابردوو روونیکردبووەوە
هەندێک یاریزانامن هەن، تەمەنیان لە 30 ساڵ زیاترە، بەڵام بەشێکن لە داهاتووی یانەکە. کێڤن و یانەکە بڕیار لەسەر داهاتووی دەدەن، ئەوەی گرێبەستی بەسەربچێت، قسەیان لەگەڵ دەکرێت و پێشبینی مانەوەی دی بڕۆین دەکەم.
ژمارەی یارییەکانی وەرزی داهاتوو زۆردەبن، ناتوانێت بە هەمان یاریزان یاریی بکەین، بۆیە دەبێ بەشێک بن لە یانەکە و یارمەتیمان بدەن.
مان سیتی لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا 3-1 لە پلیمۆسی بەردەوە. هەشتی ئەم مانگە لە پرێمەرلیگ بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست یاریی دەکات.