هەموو شتێک بزانە؛ محەمەد سەڵاح پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودی دەکات؟
هاوتیمێکی پێشووی هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

یاریگا –
چارەنووسی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول، بووەتە سەردێری بەردەوامی میدیاکان و لێکدانەوەی جیاواز بۆ دۆخەکەی دەکرێت.
کەمتر لە سێ مانگ بۆ تەواوبوونی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماوە، کەچی تاوەکو ئێستا چارەنووسی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول یەکلایینەکراوەتەوە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەجێت.
هەرچەندە سەڵاح چەند پەیامێکی لەڕێگەی میدیاکان ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی یانەکە کرد و حەزی خۆی بە مانەوە لە یانەکە دووپاتکردەوە، بەڵام کارگێڕی یانەکە هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
لە ماوەی رابردوودا، ئیتیحادی سعوودی بە جیدی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سەڵاح دەستپێکرد، چونکە دەیەوێت بە پێکهاتەیەکی تۆکمە بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بکات.
فابینیۆ، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول و ئێستای ئیتحاد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی TNT روونیکردەوە
لە وەرزی رابردوو قسەم لەگەڵ سەڵاح کرد و ئەوکاتە پێی گوتم، ئۆفەرێکی بۆ پەیوەندیکردن بە ئیتیحاد پێگەیشتووە، بەڵام ئەوکاتە گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول مابوو و رێگەی چوونە دەرەوەیان نەدەدا.
بەڵام ئەمساڵ قسەم لەگەڵ نەکردووە و ئاگاداری وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی نیم، تەنیا ئەوە دەزانم لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و هیچ زانیارییەکم لەسەر گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.
– ماذا عن محمد صلاح ؟
🚨🚨 فابينهو :
تحدثت معه الموسم الماضي وقال لي بأن لديه عرض للقدوم إلى #الاتحاد حينها كان لديه عقد مع ليفربول ولا يرغبون بمغادرته ، هذا العام لم أتحدث معه إطلاقًا ولا أعرف وضعه التعاقدي اعلم بأن عقده سينتهي ولكن لا اعرف عن مفاوضات تجديده مع ليفربول ولا… pic.twitter.com/HudsiCCB1j— ستوديو الاتحاد | ITTI STUDIO (@IttiStudio) March 2, 2025
ئەمڕۆ محەمەد سەڵاح باشترین یاریزانی جیهانە و هەموو توانایەکی بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر هەیە. سەڵاح خاوەن توانای جەستەیی بەهێزە و تەندروستییەکی باشی هەیە، بۆیە دەستکەوت و ئەنجامی باش بەدەستدەهێنێت. دەرگاکان لە هەموو شوێنێک و لە سعوودیە بۆ سەڵاح کراوەن.
پێشتر پێم راگەیاندووە، پەیوەندیکردنی بە ئیتیحاد بۆ خۆت و داهاتووت باشە.
🚨🚨 فابينهو :
محمد صلاح يتحدث في أرض الملعب هو أفضل لاعبي العالم اليوم ولديه كل شيء لتحقيق الكرة الذهبية ، لاعب فريد في العالم ، لديه بنية جسدية قوية ولا يصاب ودائمًا بصحة جيدة ويحقق أرقام ممتازة ، الباب مفتوح له في كل مكان هنا ينجنون لجلبه وليفربول مجنون لتجديد عقده ، الجميع… pic.twitter.com/IO2Mhu0WXV— ستوديو الاتحاد | ITTI STUDIO (@IttiStudio) March 2, 2025
مووچەی هەفتانەی ئێستای سەڵاح 350 هەزار پاوەندە و لیڤەرپوول دەیەوێت مووچەکەی کەمبکاتەوە، بۆیە ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک خستووەتەڕوو، هەروەها بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە یانەکە بێت، سەڵاح دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە هەمان مووچە نوێبکاتەوە، ئەگەرنا ئامادەیە گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرز نوێبکاتەوە و مووچەکەشی بۆ 450-400 هەزار پاوەند زیاد بکەن.