
یاریگا –
لە کۆتاییدا رۆژنامەنووسێکی سعوودی بەشداریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە یارییەکەی بەرامبەر ئیستیقلال لە تاران یەکلاییکردەوە.
دووشەممە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، نەسڕ لە تاران رووبەڕووی ئیستیقلال دەبێتەوە.
عەبدولعەزیز عسێمی، رۆژنامەنووسی سعوودی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ بەشداری لە یاریی داهاتووی نەسڕ بەرامبەر ئیستیقلال ناکات.
لەلایەکی دیکەوە، عسێمی ئامادەیی سادیۆ مانێی لە یارییەکە پشتڕاستکردەوە، ئەمەش دوای بەشداری نەکردنی لە یاریی رابردووی نەسڕ بەرامبەر عرووبە کە 2-1 دۆڕان.
جاهزية الكابتن ماني لمواجهة الاثنين وغياب الكابتن لاجامي وكرستيانو رونالدو.
— عبدالعزيز العصيمي (@a_altamimi11) March 1, 2025
بەهۆی هەستکردن بە ئازاری ماسوولکە، هەریەکە لە رۆناڵدۆ، عەلی لاجامی و عەبدولڕەحمان غەریب بەشداری یارییەکە ناکەن.
تاوەکو ئێستا نەسڕ بە فەرمی بەشداری نەکردنی رۆناڵدۆی لە یارییەکە پشتڕاست نەکردووەتەوە.