ئیسپانیاگرنگترین

ریال بێتیس بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک گاڵتە بە ریال مەدرید دەکات

بێتیس هەموو شتێک لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ریال بێتیس لە دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، گاڵتەی بە یانە شاهانەکە کرد.

لە گەڕی 26ی لالیگا، ریال بێتیس 2-1 لە ریال مەدریدی بردەوە و ئەمەش وایکرد، مەدرید بە 54 خاڵ بمێنێتەوە و بە سەرکەوتنی ئەمڕۆی بارسێلۆنا، ریزبەندییەکە بە تەواوی لە بەرژەوەندی کاتالوونییەکان تەواو دەبێت.

هەژماری فەرمی ریال بێتیس لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا وێنەیەکی ئیسکۆ و ئانتۆنییان بڵاوکردەوە، کە پێکەوە شەتڕەنج دەکەن، ئەمەش وەکو لاساییکردنەوەی وێنە بەناوبانگەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.

بێتیس لەسەر پۆستەکە نووسیویەتی ‘GOATS’ بە واتای باشترینەکانی مێژوویی تۆپی پێ.

لە ماوەی رابردوودا، ئیسکۆ ئاستێکی بەرز لەگەڵ بێتیس پێشکەش دەکات و لە یارییەکەی شەوی رابردووشدا، گۆڵێکی بە لێدانی سزاکرد و گۆڵی یەکەمی یارییەکەشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button